ئەمڕۆ بەیانی لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەرانی سەهیۆنیدا گەنجێکی فەلەستینی ١٧ ساڵە شەهید بوو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەرتی رۆژئاوای فەلەستین. لە ئەنجامی ئەو هێرشەی بۆ سەر شاری ئەشکار ئەنجام درا لە نێوان فەلەستینیەکان و سەهیۆنیەکان شەڕ دەرکەوت و گەنجێک بە ناوی حەمزە تەمەن ١٧ ساڵە لە گەرەکێکی رۆژهەڵاتی نابلوس شەهید بوو.
هەروەها داگیرکەران هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی بورکین لە رۆژئاوای شاری جەنین و لەوێ ٢٥ فەلەستینیان دەستبەسەر کرد.
داگیرکەرانی سەهیۆنی دوێنی هێرشیان کردبوو سەر کەمپی پەنابەر لە شاری ئەریحا و ٥ فەلەستینیان شەهید کردبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
قەتەر بۆ دووبارە دەستپێکردنی دانوستانەکانی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر ئەمڕۆ شاندێک دەنێڕیتە قاهیرەی پایتەختی میسڕ.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە دەستی بە هێرش سەر رەفەح کردبوو دەروازەی رەفەحی داگیر کردەوە کە تاکە دەروازەی غەززەیە بۆ دەرەوەی وڵات.
ئانتۆنیۆ گوتەرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بانگێشتی لایەنەکانی غەززە کرد کە هەرچی زووە هەنگاو پێویست بهاوێژن و لەبارەی ئاگربەست رێکبکەون.
حەماس راگەیاند کە پێشنیارەکانی ناوبژوانەکان لەبارەی ئاگربەست قبول دەکەن.